پێناسە
بریتییە لە پرۆسەی وەرگرتنی خوازیاران بۆ خوێندنى باڵا (دیپلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی سمستەرى زستانە و هاوینە یان ڕاوەند (یەکەم، دووەم).
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان
ماڵپەڕ
زانکۆی کۆیە
کۆیە/ کامپهسی زانکۆ
ئیمەیل/ media@koyauniversity.org
ئیمەیل/ media@koyauniversity.org
009647503559515
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی یاسا
هەولێر-شەقامی زانکۆ-نزیک سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و بەشە ناوەخۆی ( ١٨شوبات)ی کچان
ئیمیلی تۆمار: law.registration@su.edu.krd
ئیمەیلی کۆلێژی یاسا: law.college@su.edu.krd
ئیمیلی تۆمار: law.registration@su.edu.krd
ئیمەیلی کۆلێژی یاسا: law.college@su.edu.krd
07506998161
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
هەولێر-شەقامی زانکۆ-نزیک سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و بەشە ناوەخۆی ( ١٨شوبات)ی کچان ئیمەیلی تۆمار: pol.registration@su.edu.krd
ئیمەیلی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان: politic.sci.college@su.edu.krd
ئیمەیلی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان: politic.sci.college@su.edu.krd
07508427903
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی زمان
هه ولێر - جوود سایدی کەرکووک
زانکۆی سەلاحەدین/ كۆلێژى زانسته ئيسلامیيهكان
ههولێر - شهقامى زانكۆى سهلاحهدين
ئيمەيلى تۆمار: isl.registration@su.edu.krd
ئیمەيلی كۆلێژ: Islamic.sci.college@su.edu.krd
ئيمەيلى تۆمار: isl.registration@su.edu.krd
ئیمەيلی كۆلێژ: Islamic.sci.college@su.edu.krd
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلیژی پەروەردە
جووت سایدی کەرکوک ـ تەنیشت مزگەوتی رەشاد مفتی
ئیمەیلی تۆمار: edu.registration@su.edu.krd
ئیمەیلی تۆمار: edu.registration@su.edu.krd
0662222823
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژى ئاداب
هەولێر/ کۆلێژى ئاداب/شەقامی قاسملۆ/بەرامبەر گەراجی بەغدا.
ئیمەیلى کۆلێژ: arts.dean@su.edu.krd
ئیمەیلى تۆمار: arts.registration@su.edu.krd
ئیمەیلى کۆلێژ: arts.dean@su.edu.krd
ئیمەیلى تۆمار: arts.registration@su.edu.krd
07510753799
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی زانست
هەولێر/ سەر ڕێگەی دوو سادی کەرکوک بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ.
ئیمەیلی کۆلێژ/ science.social@su.edu.krd
ئیمەیلی کۆلێژ/ science.social@su.edu.krd
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی پزیشکی ڤێترنەری
هەولێر شەقامی ٣٠ مەتری نزیک پردی سەیداوە.
ئیمەیلی تۆمار: veterinary.registration @su.edu.krd
ئیمەیلی تۆمار: veterinary.registration @su.edu.krd
07504616024
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
هەولێر/ شەقامی هادی چاوشلی - تەنیشت وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ڕێگای کەرکوک / هەولێر
زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
هەولێر- شەقامی 92 بەرامبەر دێی زانکۆ.
ئیمەیلی کۆلێژ : colleges.su.edu.krd
ئیمەیلی تۆماری ئێواران : ba.eduev.registration@su.edu.krd
ئیمەیلی کۆلێژ : colleges.su.edu.krd
ئیمەیلی تۆماری ئێواران : ba.eduev.registration@su.edu.krd
07508289599
زانکۆی سلێمانی
زانکۆی سلێمانی، شەقامی کەرکووک، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عيراق
ئیمەیل: info@univsul.edu.iq
ئیمەیل: info@univsul.edu.iq
٠٧٧٠٣٣٤٢٢١١
زانکۆی هەولێری پزیشکی
هەولێر/ شەقامی پێشەوا قازی (١٠٠ مەتری) نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری
ئیمەیل: info@hmu.edu.krd
ئیمەیل: info@hmu.edu.krd
٠٠٩٦٤٦٦٢٢٧٣٣٨٤ _ ٠٠٩٦٤٦٦٢٢٧٣٣٨٢
مەرجەکان
بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، تێکراى نمرە (معدل)ى بەکالۆریۆسى پێشکەشکار رەچاو ناکرێت بۆ پێشکەشکردن. هەر پێشکەشکارێک تێکراى نمرە (معدل)ى (٥٠%) بێت، مافى هەیە پێشکەشى ئەم جۆرە خوێندنە بکات.
بۆ خوێندنی (ماستەر) پێوستە خوازیار هەڵگرى بروانامەى بەکالۆریۆس بێت و کۆنمرەی لە (٦٠) کەمتر نەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان و هەڵگری نازناوی زانستی هەمیشەیی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە.
ئەو پێشکەشکارانەی تێکرای نمره (معدل)ی به كالۆريۆسيان له (٦٠) کەمتره، مەرجه سەرەتا دبلۆمی باڵای یه ک ساڵەی ئەکادیمی له زانکو حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بخوێنن، دواتر مافیان هەیه پێشکەشی خویندنی باڵا (ماستەر) بکەن، بەشێوەیەک که ڕێژەی (٦٠)ی نمره له سه ر کونمرەی بڕوانامەی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەکادیمی دەبێت و رێژەی(٤٠)ی نمره له سه رکۆنمرەی بڕوانامەی بەکالۆريۆس دەبێت.
بۆ خوێندنی (دکتۆرا) پێوستە خوازیار کۆنمرەی بروانامەى ماستەرەکەی لە (٦٠) کەمتر نەبێت.
ئەگەر خوازیار فەرمانبەری کەرتی گشتی بێت، پێوستە لاری نەبوونی فەرمانگەکەی هەبێت.
پێویستە خوازیار لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت و به لایهنی كهم (١٥) نمرەی لە (٣٠) نمرەى تەرخانکراو بۆ تاقیکردنەوە بەدەست بهێنێت.
بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، میچ (سقف)ى تەمەن رەچاو ناکرێت بۆ مەبەستی پێشکەشکردن لەبەرئەوەی خوێندنەکە بە شێوەى پارالێل دەبێت.
بۆ خوێندنی ماستەر، مەرجە تەمەنى خوازیارى دامەزراو )فەرمانبەرى هەمیشەیی (لە دامودەزگا حكومییەکانى هەرێمی کوردستان و عێراق لە (45) چل و پێنچ ساڵ زیاتر نەبێت. ئەگەر تەمەنی له سهرووی (45 ساڵ) چل و پێنچ ساڵ بێت، ئەوا دهتوانێت به شێوازی پارالێل پێشكهش بكات.
بۆ خوێندنی دکتۆرا، مەرجە تەمەنى خوازیارى دامەزراو )فەرمانبەرى هەمیشەیی (له دامودەزگا حكومییەکانى هەرێم و عێراق لە (٥٠) پەنجا ساڵ زیاتر نەبێت. ئەگەر تەمەنی له سهرووی (٥٠) پەنجا ساڵ بێت ،ئەوا دهتوانێت به شێوازی پارالێل پێشكهش بكات.
بۆ خوازیارانى دانەمەزراو، رەچاوى میچ (سقف)ى تەمەن ناكرێت بۆ مەبەستی پێشکەشکردن بۆ خویندنی ماستەر و دکتۆرا.
بۆ خوازیارانى دامەزراو )فەرمانبەرى هەمیشەیی (له دامودەزگا حكومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، مەرجی ساڵانی خزمەت بە پێی یاسا و پەیڕەو و رێنماییە کارپێکراوەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
بۆ خوازیارانى دانەمەزراو لە یەکێک له دامودەزگا حكومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، به بێ ههبوونی مهرجی ساڵانی دهرچوون و تێپهڕین بهسهر بهدهستهێنانی دوا بڕوانامه، راستهوخۆ مافی پێشكهشكردنیان ههیه و بۆ ئەم مەبەستەش خوازیاران پێویستە بەڵێننامەى فەرمی یاسایى لە سەرۆکایەتى زانکۆکان پێشکەش بکەن کە لە هیچ دامودەزگایەکى حكومی لە هەرێمى کوردستان و عێراق دانەمەزراون، لە حاڵەتى پێشکەشکردنى زانیارى نادروست، قوتابى/خوێندکار راستەخۆ فەرمانی سڕینەوەی ناوی (ترقين قيد)ی بۆ دەردەکرێت و رێکارى یاسایی بەرامبەر دەگیردرێتە بەر.
خوازیارانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق مافى پێشکەشکردنى هەیە بە سیستمى پاراڵێل به ههمان مهرج و پێوهرهكانی هاتوو لهم رێنماییە.
رێکخستنى پێشبڕکێی وەرگرتن و پێوەرەکانى سیستمى ڕیزبەندى بەپێى ڕێژەى خاڵ دەبێت.
مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی لەکاتی پرۆسەی پێشکەشکردن لە رێنمایی ساڵانەی خوێندنی باڵا هاوپێچ کراو ڕوونکراوەتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتى نیشتمانى.
کارتى زانیارى .
(٤ ) چوار وێنەى کەسی نوێ.
بڕوانامەى بکالۆریۆس بەنمرە لە (٦٠) شەست کەمتر نەبێت بۆ خوازیارانى ماستەر بۆ دیپلۆمى باڵا (٥٠) پەنجا کەمتر نەبیت.
نووسراوی لارى نەبوون خوازیار لە فەرمانگەکەى ئەگەر فەرمانبەر بیت.
توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ ماستەر و دکتۆرا.
ماوەی پێویست
کەمترین کات یەک مانگ
تێچوو
پێویستە نرخی بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە دیاری بکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا ڕادەگەینرێت.
خوازیار لە کۆلێژەکانى زانکۆ دەست پێ دەکات و داواکاری پێشکەش دەکات.
فایلەکانى پێشکەشکاران دەچێتە سەرۆکایەتى زانکۆ بۆ ووردبین.
دوای وردبینی خوازیاران لە کۆلێژی تایبەتمەند تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدەن.
دواتر ئەنجامی تاقیکردنەوەی زانستی ڕادەگەنرێت، خوازیاران دەتوانن تانە و سکاڵا پێشکەش بکەن.
دواتر خوازیاران فەرمانی زانکۆییان بۆ دەدرەچێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-39
دوا دەستکاری
21-05-2025
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان