داواکردنى مافى خانەنشينی (کەرتی مەدەنی)

پێناسە
خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەیە، کە خزمەتی یاساییان تەواوکردووە، یان لەسەر داواکاری خۆیان خانەنشین کراون.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دارایى و ئابوورى/ بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ١
هەولێر / (١٠٠)م / بەرامبەر بانکی پیشەسازیی هەولێر
بەرێوەبەرایەتیى خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پشمەرگەی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی هەولێر/پێشمەرگەی ئەیلول
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ٢
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەولێر
هەولێر / (١٠٠)م / نزیک نەخۆشخانەى ڕزگارى
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی چەمچەماڵ
مەرجەکان
فەرمانبەری حکومەت بێت.
بە شێوەی هەمیشەیی دامەزرابێت.
بەردەوام بێت لە خزمەت.
تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت.
ڕاژەکەى لە پازدە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت، هەروەها تەمەنی چل و پێنج (٤٥) ساڵی تەواو کردبێت. بەپێی ماددەی (٧) بڕگە (٣) لە یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان).
لە کاتى ڕاژە تووشى پەککەوتن هاتبێت ئەگەر لە ڕێگای ڕاپۆرتى پزیشکى داوای مافی خانەنشینی بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فەرمانى وەزارى و فەرمانى کارگێڕی خانەنیشنبوونى.
فەرمانى کارگێڕی دەست لە کار هەڵگرتنى.
بڕیاری چەسپاندنى تەمەن.
دەفتەرى ڕاژە.
هەر جۆرێک لە خزمەت، کە بۆى هەژمار کرابێت لەگەڵ بەڵگەکانى هەژمارکردن.
دواین سەرمووچە، کە وەریگرتووە لە فەرمانگەکەی.
ئەستۆپاکى، کە لە فەرمانگەکەى بۆى ئەنجامدراوە.
بڕوانامەى دوا مووچە (شهادة إخر راتب).
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە.
سێ (٣) وێنەى کەسی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز مامەڵەکەى لە فەرمانگەى خۆى دەهێنێت و سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەکات.
سەردانى هۆبەی دەرکردە و وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراوی هاتوو و ناردنی مامەڵەکەی لە لایەن پۆستەبەرەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی.
دوای تەواوبوونی مامەڵەی خانەنەشینییەکەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، مامەڵەکەی لە ڕێگای پۆستەبەرەوە دەگەڕێتەوە هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
سەردانی هۆبەی ناسنامە دەکات، بۆ وەرگرتنەوەى ناسنامەکەى خۆی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-32
دوا دەستکاری24-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.