دابینکردنی مافى خانەنیشنى بۆ میراتگرانی کەرتی شارستانی

پێناسە
دابینکردنى مافى خانەنشینییە بۆ میراتگرانى ئەو فەرمانبەرانەی، کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دامەزراون و لە دەوامی فەرمییان بەردەوام بوونە تا ئەو کاتەی کۆچى دواییان کردووە. بەپێی دابەشنامەی شەرعی، میراتگرانی سوودمەند دەبن لە مافی خانەنشینی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دارایى و ئابوورى/ بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ١
هەولێر / (١٠٠)م / بەرامبەر بانکی پیشەسازیی هەولێر
بەرێوەبەرایەتیى خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پشمەرگەی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی هەولێر/پێشمەرگەی ئەیلول
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ٢
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەولێر
هەولێر / (١٠٠)م / نزیک نەخۆشخانەى ڕزگارى
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی چەمچەماڵ
مەرجەکان
کۆچکردوو دەبێت فەرمانبەرى حکومەت بووبێت و بە شێویەکى فەرمى دامەزرابووبێت و بەردەوام بووبێت لە خزمەت، پێش کۆچی دوایی کردنی.
پێویستە فەرمانبەرى کۆچکردوو دابەشنامەی شەرعی و بەڵگەنامەی کۆچی دوایی بۆ کرابێت.
ئەگەر میراتگر ناکام (قاصر) بوو، ئەوا دەبێت بەڵگەنامەی پێسپێری (حجة وصایة)ی هەبێت.
مێرد یان باوک، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی تووشى پەککەوتنى هەمیشەیى هاتبێت، مووچەی نەبێت و موڵکی بەناو نەبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
دایک، مووچەیەکی حکومی نەبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
کچ ناکام (قاصر) بێت، یاخود قوتابى بێت، یان کچى ماڵەوە بیت و شووى نەکردبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
کوڕ ناکام (قاصر) بێت، یاخود قوتابى بێت، یان تووشى پەککەوتنى هەمیشەیى هاتبێت و بە ڕاپۆرتى پزیشکى پشتڕاست کرابێتەوە، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
خوشک، پێویستە کۆچکردوو سەڵت بوو بێت، هەروەها دایک و باوکیان پێش خۆیان کۆچى دواییان کردبێت و خوشکەکەی مووچەی نەبێت و موڵکی بەناو نەبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
دەکرێت میراتگر لە ڕێگەى بریکارى تایبەت مامەڵەکەى ئەنجامبدات، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
مەرجەکانى شایستەبوون بۆ مافى خانەنشینى لە ماددەی (١٢)ی یاسای خانەنشینى ژمارە (٢٧)ى ساڵى ٢٠٠٦ى هەموارکراو دیاریکراوە، کە هاوپێچە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فەرمانى کارگێڕى لەگەڵ داخستنی تۆمار (ترقین قید) یان فەرمانى وەزاریى کەسی کۆچکردوو.
بڕیارى چەسپاندنى تەمەن (قرار تثبیت العمر).
دەفتەرى ڕاژەی فەرمانبەری.
هەر جۆریک لە خزمەت، کە بۆى هەژمار کرابێت لەگەڵ بەڵگەکانى هەژمارکردن.
دواین سەرمووچە، کە وەریگرتووە لە فەرمانگەکەى.
ئەستۆپاکی، کە هیچ قەرزێکی میری لەسەر نییە.
بڕوانامەى دوا مووچە (شهادە اخر راتب).
بەڵگەنامەى کۆچى دوایی.
وێنەى تۆمارى خێزان (صورة قید).
سێ (٣) وێنەى ڕەنگاوڕەنگى هەر یەک لە میراتگرانى شایستەبوو.
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەی کۆچکردوو لەگەڵ هى میراتگر و خێزانى کۆچکردوو.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین دەکات.
هۆبەی دەرکردە و وەرگرتە، بە مەبەستی وەرگرتنی مامەڵەکە.
بەشی یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە.
لە ڕێگای پۆستەبەرەوە مامەڵەکە دەگەیەنرتێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین.
دوای تەواوبوونی دۆسییەی خانەنشینییەکەی، لە ڕێگای پۆستەبەرەوە دۆسییەکەی دەگەڕێنرێتەوە بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندار.
سەردانی هۆبەی ناسنامە دەکات، بۆ وەرگرتنەوەى ناسنامەکەى خۆی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-29
دوا دەستکاری18-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.