پێدانى پێشینەى هاوسەرگیرى بۆ هاوڵاتیان

ئاگاداری
لە ئێستادا ئەو خزمەتە بەردەست نییە.
پێناسە
پێدانى پێشینەى هاوسەرگیرى بۆ گشت هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، کە دامه‌زراوبن یان دانەمەزراو لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، به‌پێی ڕێنمایی دارایی ژماره‌ (٣٣) ساڵی ٢٠٠٧.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی/ بەرێوەبەرایەتی گەنجینەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
گەنجینەى هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکى شاندەر
گەنجینەى سۆران
سۆران / شەقامى گشتیى سۆران
گەنجینەى کۆیە
کۆیە / شەقامى تازەى کۆیە
گەنجینەى سلێمانى
سلێمانى / تەنیشت سلێمانى پالاس
گەنجینەى گەرمیان
گەرمیان / تەنیشت بانکى کەلار
گەنجینەى چەمچەماڵ
چەمچەماڵ
گەنجینەى ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / نزیک شارەوانى ڕاپەڕین
گەنجینەى دهۆک
گەنجینەى ئاکرێ
گەنجینەى ئامێدى
مەرجەکان
تەمەنى هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
وێنەى یەکەمى گرێبەستى هاوسەرگیرى (عقد زواج).
تەنیا بۆ یەک لایەن گرێبەستى هاوسەرگیرى خەرجدەکرێت (ئافرەت یان پیاو).
بۆ یەکەم جار هاوسەرگیرى پێکهێنابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
گرێبەستی هاوسەرى (عقد زواج).
ڕەگەزنامەى عێراقى.
بڕوانامەى بارى شارستانى، کە تێیدا بارى هاوسەرایەتى تۆمار کرابێت.
داواکار.
کەفیلى هەبێت، کەفیلەکەش فەرمانبەر بێت.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
- ڕسوماتى کەفالەت (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار.
- ڕسوماتى بەڵێننامە (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- پوول (٥٠٠) پێنج سەد دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ژوورى وەرگرتە (واردە).
ژوورى یاسایی.
وردبینەر.
ژمێریارى/کارگێڕى.
هۆبەى پێشینەى هاوسەرى هاوڵاتیان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-23
دوا دەستکاری24-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.