کتێبخانە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان

پێناسە
كتێبخانەی گشتی دامەزراوى ڕۆشنبیرى، پەروەردەیی، فێركارى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی بێبەرامبەر پێشكەش دەكات، كتێبخانەی گشتی سەنتەری فێربوون، ڕۆشنبیرى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی كتێبخانەی گشتی (پیاوان، ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، كتێبخانەی ئەلیكترۆنی و خزمەتگوزاری دیجیتاڵ لەخۆدەگرێت)، لە ڕێگەی دابینكردنی نوێترین سەرچاوە و كتێب بۆ گشت كتێبخانە گشتییەكان، لەگەڵ كردنەوەی كتێبخانە گشتی نوێ لە هەر گەڕەكێک و گوندێک بەپێی توانا.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان / هەولێر ١
هەولێر / برایەتی ٢٢٤ / کۆڵانی ٧٣ / خانوو ژمارە ٧
ئیمەیڵ:- library.kurdistan@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەولێر ٢
هەولێر / ناو پاڕکی سامی عبدالرحمن
ئیمەیڵ:- labraryerbil@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم / نزیک مۆزەخانە
ئیمەیڵ:- slemanylibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی دهۆک
دهۆک / نزیک پارکی ئازادی
ئیمەیڵ:- duhoklibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی هەڵەبجە
هەڵەبجە / شەقامی سەرەکی
ئیمەیڵ:- ktebxanaihalabja2016@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی گەرمیان
کەلار / نزیک زانکۆی گەرمیان
ئیمەیڵ:- garmeanlibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین
ڕانیە / شەقامی سەرەکی
ئیمەیڵ:- ranyalibrary@yahoo.com
مەرجەکان
خزمەتەکانی کتێبخانە گشتییەکان (بێجگە لە ژمارەی سپاردن)، بێ مەرج و بێ جیاوازی پێشکەش دەکرێن.
مەرجی پێدانی ژمارەی سپاردن: پێشکەشکردنی ناسنامەی نووسەر یان وەرگێڕ و ناوی چاپخانە و دانەیەکی ئەلیکترۆنی لە کتێبەکە پێش چاپکردن، و پێنج دانە لە کتێبەکە دوای چاپکردن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ خواستنی کتێب: ناسنامە.
بۆ سپاردن: ناوی چاپخانە و ناسنامە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) ڕۆژ پێویستە. خواستنی کتێب پێنج (٥) بۆ دە (١٠) خولەک، خواستنی سەرچاوەکان (١٠) دە خولەک بۆ (١) یەک کاتژمێر، گەڕانەوەی کتێب و سەرچاوەکان یەک (١) بۆ پێنج (٥) خولەک، سپاردنی کتێب بیست (٢٠) خولەک بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ خواستنی کتێب:
- گەڕان لە لیستی کتێب و سەرچاوەکان.
- وەرگرتنی کتێب.
بۆ سپاردن:
- وەرگرتنی فۆڕم و پڕکرندەوەی.
- وەرگرتنی نووسراو بە ژمارەی سپاردن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەرایەتی یاسا
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOCY-04
دوا دەستکاری14-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.