دروستکردن و پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشین و کەمدەرامەتان

پێناسە
بۆ دابینکردنى نوا بۆ هاوڵاتیانى چینی کەم دەرامەت و خاوەن داهاتى سنووردار، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن یەکەى نیشتەجێبوون (شوقە و خانوى نیشتەجێبوون) دروست دەکات بە گوێرەى ناوەرۆکى ( کراس معاییر الاسکان الحضري) کە لە لایەن وەزارەت پەسەند کراوە، ئەمەش بە بێ دانى پێشەکى دەبێت وە پێشكەشكردنی داواکاری بۆ یەكەكان لە ڕێگای سەرۆکى یەکە ئیداریەکان دەبێت بە گوێرەى پرەنسپێک کە وەزارەت بە هەماهەنگى لەگەڵ پارێزگاکاندا دیارى دەکات وە تەماشاى داواکان دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
دەبێت هاوڵاتى هەرێمى کوردستان - عێراق بێت وە نیشتەجێ ئەم پارێزگایەو بێت كە یەكەكەی لێ وەردەگرێت و تێدا نیشتەجێ بێت.
دانیشتووی دەرەوەی هەرێم نەبێت وە هەڵگری هیچ ڕەگەزنامەیەکی تر نەبێت جگە لە ڕەگەزنامەی عێراقی.
نابێت لە هیچ پرۆژەیەکى دیکەى نیشتەجێبوون لە هەرێمدا سوودمەند بووبێت.
نابێت لە پێشینەى خانووبەرە کە لە لایەن حکومەتى هەرێمەوە پێشکەش دەکرێت سوودمەند بووبێت.
نابێت لە مولکی دەوڵەت (شوقە، خانوو، زەوی) سودمەند بووبێت.
نابێت لە هیچ زەوی و خانویەکی زیادەڕەو فۆرمی بۆکرابێت و لەسەر مولکی شارەوانی سودمەند بووبێت.
دەتوانیت داواکاریەت تەنها لە یەک پارێزگا پێشکەش بكەیت.
بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتر وێنەیەک لە مەرجەكانی بەکارهێنانی سیستمی یەکەکانی نیشتەجێبوون هاوپێچە .
داواکارى مولک حەقى کڕینى شوقە یان خانووى نیشتەجێبوون دەکەوێتە ئەستۆیەوە بە قیستى مانگانە یان ساڵانە لەماوەیەکدا کە لە (٢٥) بیست و پێنج ساڵ زیاتر نەبێت.
ئەو کەسەى یەکە نیشتەجێبوونەکەی بە ناوى دەبێت بۆى هەیە دواى (١٠) دە ساڵ لە ڕۆژى بە ناوکردنەکەیەوە بیفرۆشێتەوە بە مەرجێک ئەو گوژمانەى لە ئەستۆى ماوەتەوە بیداتەوە بە تەواوی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەى عێراقى (کارتى نیشتمانى یان پاسپۆرتى عێراقى).
ماوەی پێویست
کەمترین کات/ لە کاتى تەواوبوونى یەکەکانى نیشتەجێکردن لە لایەن یەکە ئيدارییەکان ماوەى پێشکەشکردنى خزمەت دیارى دەکرێت، زۆرترین کات/ هەندێک جار پێش تەواوبوونى یەکەکانى نیشتەجێکردن یەکە ئیدارییەکان ماوەیەک دیارى دەكەن بۆ پێشکەشکردنى خزمەت.
تێچوو
بە پێی یاساى ژمارە (٧)ى ساڵى ٢٠٠٨ى هەموارکراو بە یاساى ژمارە (١٦)ى ساڵى ٢٠١١ یاساى دابینکردنى خانووى نیشتەجێبوون بۆ دانیشتوان لە هەریمى کوردستان - عێراق:
نرخى شوقە و خانووەکانى نیشتەجێبوون بە پێى ئەو خەرجییە دیار دەکرێت کە بە کردەنى تێیچووە لەگەڵ زیادکردنى (١٪)ى تێچووەکەى وەک خەرجییەکانى کارگێڕى بە مەرجێک نرخى زەوییەکە هەژمار نەکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز لە ڕێی ئەم لینکەوە (https://kamdaramet.com) دەتوانێت فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون پڕ بکاتەوە،
یاخود دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکات ستاف ئامادەکراوە بۆ هاوکاری و پڕکردنەوەی فۆرم بۆ هەر خێزانێک کە خۆی توانای پڕکردنەوەی فۆرمەکەی نەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCH-25
دوا دەستکاری21-09-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.