پشکنینى ڕێک و پێکی ڕووکاری قیڕ (Surface regularity) ئەم پشكنينە بۆ هەڵسەنگاندنى زۆرترين و كەمترين بەرزى و نزمى ڕێگاپێدراوە لە چينى ئەسفەلتى فەرش كراو بەگوێرەى ديزاينى پەسەندكراو.
پشکنینى ستراند (Seven Wire Steel Strand) دۆزينەوەى تواناى ڕاكێشان و كشانى ئەم مادەيەيە كە لە هەندێك لە پێکهاتە جياوازەكانى ستڕەكچەردا بەكاردێت بە مەبەستى پێدانى توانايەكى بەرز بە ستڕاكچەرەكە بەرامبەر بەو هێزانەى كە چاوەڕوان دەكرێت تووشى ببێت.
پشکنینی کەناڵی کۆنکرێتی ( Pre-cast Concrete Kerbs and Channels ) ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی توانای بەرگەگرتنی جۆرە جیاوازەکانی کربستۆنی کۆنکرێتی و کەناڵەکان .
پشکنینى فلەر ئەم مادەيە بەكاردەهێنرێت لە دروست كردنى هاوکێشەى ئەسفەلتى بۆ پرۆژەکانى دروست کردنى ڕێگاوبانەکان.
پشکنینى ئاوى بەكارهاتوو بۆ گیراوەى کۆنکرێتى ئەم پشکنینە دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنى گوونجاوى و نەگوونجاوى ئەو ئاوەى كە بەكاردێت لە ئامادەكردنى تێكەڵەى كۆنكرێتى.
پشکنینی هەموو جۆرەکانی چیمەنتۆ پشکنینی فیزیاوی و کیمیاوی بۆ دەکرێت تا کوالیتی ئەو چیمەنتۆیە بزاندرێت، بۆ دڵنیابوون لە شیاویی چیمەنتۆکە بۆ بەکارهێنان.
پشکنینی کاشی (مۆزائیک، سیرامیک، گرانێت، مەرمەر) بۆ دڵنیابوون لە هێز و بەرگری شکاندن لە کاشییەکاندا بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی (هێزی بەرگری شکاندن، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو و دوورییەکان).
پشکنینی بەردی بینا هێزی بەرگری بەرامبەر پاڵەپەستۆ بە دوو شێوازی تەڕ هەروەها وشک، هێزی بەرگری بەرامبەر شکان بە هەمان دوو شێواز، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو هەروەها چڕی تایبەت، کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرینگن کە لە ڕێگەی پشکنینەکانی تاقیگەیی دەتوانین بە دەستیان بێنین بۆ نموونەکانی بەردی بیناو لە ڕێگەیان جۆری بەردەکە دەستنیشان بکەین هەروەها ڕێژە بەدەست هاتووەکان بەراود بکەین لەگەڵ ڕێژە ڕێگە پێدراوەکانی ستاندارد و شیاوبوون یاخود شیاونەبوونی نموونەکە دیاری بکەین.
پشکنینی بلۆک بە هەموو جۆرەکانی بۆ زانینی پاڵەپەستۆ (هێزی بەرگری) و هەڵمژینی ئاو بە گوێرەی خەسڵەتی داواکراو.
پشکنینى چینی ئەسفەلتە (Stone matrix Asphalt AASHTO M325) Stone matrix Asphalt)) چینێکى ئەسفەلتە کە بە جۆرێک هاوکێشەى تێکەڵەکەى دیزاین دەکرێت کە بەرگەى قورسایى زۆرى هاتووچۆى ڕێگا بگرێت، کە پێکهاتووە لە ڕێژەێکى زۆرى چەگڵى درشت کە تێکەڵە لەگەڵ قیڕى شل و فیلەر و ئەلیاف، ئەم چینە بەوە دەناسرێت کە بەرگرى زۆرى هەیە بۆ لۆدى زۆر لەسەرى و هاتووچۆى قەڵاب بە بارەوە کە یارمەتى ڕێگاکە دەدات کە پارێزراو بێت لە دروست بوونى رەوەتان و داکەوتنى ڕێگاکە و وا دەکات تەمەنى ڕێگاکە درێژبێت لەوەى بۆى دیزاین کراوە، دیزاینى هاوکێشەى ئەم جۆرە تێکەڵەیە (SAM) بە پێى ( Super pave gratory) دەبێت بە پشت بەستن بە تێکەڵەکە و هەبوونى بۆشایى هەوایى VA و بۆشایى نێوان چەگڵەکان VMA وە ڕێژەى بەرکەوتەى بەردەکان لە نێوان خۆیاندا (Presence of stone-on-stone content)