پێناسە
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخش یان کەرستە سەرەتاییەکەی، کە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانانەوە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
وەزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکان
نووسینی سەر بەرهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
کۆمپانیا، کارگە یان بازرگان لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکراو بێت.
بۆ کارگە:
لە کاتی زیادکردنی هەر بەرهەمێکی تری خواردنەوەی وزەبەخش، دەبێت بەرهەمەکەی لە وەزارەتی تەندروستی تۆماربکات.
نوێکردنەوەی ساڵانەی نووسراوی لارینەبوون بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسوولەی کڕین (Invoice)، کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
لیستی بەرهەمەکان (Packing list)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی، کە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی فرۆشتنی ئازاد (Free sale)، کە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء)، کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی شیکاری (شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بوونی یەکێک لە بڕوانامەی کوالێتی جیهانی (GMP, ISO22000, HACCP)، کە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ پێنج (٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی نووسراوی ڕێگاپێدان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوەکە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراوەکە.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-19
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان