پێدانی ڕەزامەندی بەشی تیشکی ئەتۆمی لە نەخۆشخانەکان

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ بەشی پزیشکی ئەتۆمی کە ماددەی تیشکی تێدا بەکاردێت (التکنیشیوم یان FDG) بۆ دەست نیشانکردنی چارەسەری شێرپەنجە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - ئەدرەسى هاوڵاتى

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Info@boe.gov.krd
07514111212
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
هەولێر/شه‌قامی 100 مه‌تری/چوار رێیانی جیهان
ئیمەیڵ:- ‏erbil@boe.gov.krd
07504531252
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
سلێمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆڕش/ نزیک مزگەوتی نزا
ئیمەیڵ:- ‏slemani@boe.gov.krd
07700402107
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک
دهۆک/ جادەی بارزان/ تەنیشت تاپۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- ‏duhok@boe.gov.krd
0627628480 - 07504586781
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
کەلار / شەهیدان
ئیمەیڵ:- ‏garmian@boe.gov.krd
07701953536 - 07501953536
فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین
ڕانیە/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش
ئیمەیڵ:- ‏raparin@boe.gov.krd
07510428001
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / دوو سایدی دەروازەی شار/خوار مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئیمەیل/ ‏halabja@boe.gov.krd
07701581898
فه‌رمانگه‌ی ژينگەی زاخۆ
زاخۆ/ جادا شعبانيك ته‌نيشت جه‌وازات
ئیمەیل/ ‏zaxo@boe.gov.krd
07504016326
فەرمانگەی ژینگەی سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. ترافیکی دەروازەی شار.
ئیمەیل/ Soran@boe.gov.krd
07504698337
مەرجەکان
پێوستە نەخۆشخانە بە نوسراوی فەرمی داوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کردنەوەی بەشی تیشک نەخۆشخانەکەیان بکەن.
قۆناغی دیزاین:
لەم قۆناغەدا ڕەزامەندی لەسەر دیزاین و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ژووری تیشک (حجر الإشعاع) وەردەگیرێت؛ ئەمەش پێش دەستکردن بە دروستکردنی دامەزراوەکە دەبێت. کارەکە بە پێشکەشکردنی نەخشەیەکی ڕوونکردنەوەیی (Site Plan) دەبێت کە تێیدا تایبەتمەندی و پێوانەی بەشەکان، ئەستووریی قورقوشم و تەواوی وردەکارییەکانی بەشەکە دیاری کراوە. دواتر لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە وردبینیی بۆ دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی دوای دیزاین، کە ئەویش قۆناغی بونیادنانە.
قۆناغی بونیادنان (دروستکردنی دامەزراوەکە): دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی دیزاین، دەست دەکرێت بە قۆناغی بونیادنان بەپێی ئەو نەخشەیەی لەسەری ڕێککەوتوون. دوای تەواوبوونی کارەکانی بونیادنان، پێویستە دامەزراوەکە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بکات؛ بە مەبەستی ناردنی تیمێکی تەکنیکیی پسپۆڕ بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجانی پڕۆژەکە لەگەڵ ئەو نەخشەیەی پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون.
قۆناغی کارپێکردن و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان:
دوای تەواوبوونی پرۆسەی بونیادنانی پڕۆژەکە، دامەزراوەکە نووسراوێکی فەرمی ئاراستە دەکات و تێیدا داوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی کارپێکردنی پڕۆژەکە دەکات. ئەم ڕەزامەندییەش دوای ئەوە دەدرێت کە دامەزراوەکە پابەند بێت بە تەواوی ڕێکار و مەرجەکانی پزیشکیی ئەتۆمی (الطب النووي) کە لە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٥دا هاتووە.
ئامادەکردنی هاوپێچی هێڵکارییەک کە تێیدا تایبەتمەندییەکانی ئەم ژوورە و تاقیگەی گەرم ڕوونکراونەتەوە.
ئامادەکردنی هاوپێچی شێوازی کاری چاککردن و کۆگاکردنی ئەو ماددە تیشکدەرانەی بۆ دەستنیشانکردن بەکارهاتوون.
ئامادەکردنی هاوپێچی فۆڕمی ئامێرەکان و پاشکۆکانی .
ئەم خزمەتە دەکرێت لە ڕێگای بریکاری یاساییەوە داوابکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەیەکی فەرمی داواکار.
بریکارنامە ئەگەر داواکارییەکە لە ڕێگەی بریکارەوە بوو.
هاوپێچکردنی فۆڕمی ناوی وێنەگری تیشک لە بەشی تیشک لەگەڵ بڕوانامەی خوێندن.
ماوەی پێویست
چواردە (١٤) ڕۆژ بۆ بیست (٢٠) ڕۆژ.
تێچوو
ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی دەستەی پاراستن وچاککردنی ژینگە بۆ "پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندییەکانی قۆناغی دیزاین، بونیادنان و کارپێکردن.
بەدواداچوون لەسەر ژوورەکە (پشكنین). "دوای ئەوەی داواکارییەکە لە بەشی هاتوو و دەرچوو تۆمار دەکرێت، تیمێک لە فەرمانگەکانی ژینگەی پارێزگاکان ڕادەسپێردرێت بەپێی شوێنی پڕۆژەکە، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕادەی پابەندبوونی پڕۆژەکە بەو مەرج و ڕێسا ژینگەییانەی کە دیاریکراوە."
ڕاپۆرتی ڕەزامەندی لەسەر ژوورەکە (بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو ژوورە بە پێی ڕێنماییەکان دروستکراوە ئەگەر بە پێی ڕێنماییەکان دروستنەکرابوو فۆرمی خاسیەتەکانی بەشی تیشکى نەخۆشخانەکانیان پێدەدرێت بۆ چاککردنی لە ماوەیەکی دیاریکراو دواتر ڕەزامەندی پێدەدرێت.
ژووری وەرگرتە (بۆ واردکردنی نووسراوەکە). "نووسراوی ڕەزامەندی کە لە لایەن دەستەی ژینگەوە دەردەچێت، بەپێی ئەو قۆناغەی کە مەبەستە ڕەزامەندییەکەی بۆ بەدەستبهێنرێت.
دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندییە ژینگەییەکان، بەدواداچوونی ساڵانە بۆ پڕۆژەکە بە شێوەیەکی خولی ئەنجام دەدرێت، ئەویش لە ڕێگەی ناردنی تیمێکی پشکنینەوە."
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOE-14
دوا دەستکاری
13-05-2026