پێدانی ڕەزامەندی ژووری تیشک لە نەخۆشخانەکان پێدانی ڕەزامەندیی کارکردن بە بەشی تیشک، بۆ ئەو کەسانەی کار لەگەڵ ئامێرە تیشکدەرەکان دەکەن بە هەموو جۆرەکانیانەوە (ئێکسڕەی، سیتیسکان، مامۆگرافی، قەستەرە، ئۆپیجی)؛ هەروەها چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی لە بەشی تیشک کار دەکەن، بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپارێزی لە تیشک.
پێدانی ڕەزامەندی هاوردەکردنی ئامێر و گازەکانی HFC بریتییە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی دۆستی ژینگەن بۆ ناو عێراق، بەپێی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا، پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریال و (هەمواری کیگالی)؛ پێویستە بۆ ئەم گازانە ڕەزامەندیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە وەربگیرێت، لەبەر ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕێککەوتننامەی ڤیەننا، پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریال و (هەمواری کیگالی).
لابردنی ئاسنی سیكرابی پیسبوو بە تیشك پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی وەک سکراب بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش بەکاردەهێنرێن؛ پارچە پیسبووەکان بە تیشک لە پارچە خاوێنەکان جیادەکرێنەوە. ئەمەش بە مەبەستی پشکنینی پارچە تیشکدەرەکان وەک کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لەو کەرستانەی تیشکیان لێ دەبێتەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندروستی هەیە.
پێدانی ڕەزامەندی بەشی تیشکی ئەتۆمی لە نەخۆشخانەکان پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ بەشی پزیشکی ئەتۆمی کە ماددەی تیشکی تێدا بەکاردێت (التکنیشیوم یان FDG) بۆ دەست نیشانکردنی چارەسەری شێرپەنجە.
کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی تیشکدەر پێدانی ڕەزامەندی ژینگهیی بۆ سهرچاوهی تیشكدهر له هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشهسازی و رێگا وبان و چیمهنتۆ، شیش، كانزكان، كارگهكان.
هۆشیاری ژینگەیی له رێگای ڕاگهیاندن و سیمینار و كۆنگره و كۆنفرانسهكانهوه هۆشیاری ژینگەیی هاونیشتمانییان و بە کلتوورکردنی پرسی ژینگەپارێزی و کردنی بە پرسێکی گشتگیر و ڕوونکردنەوەی پابەندییەکانی هەرێم لە ڕوانگەی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتەکانی تایبەت بە ژینگە، ئەمەش لەرێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بیستراو و بینراو و نووسراو و خول و كۆنفرانس و کارو چالاکیی جۆراوجۆر بەپێی پێشهات و ڕەوشی ژینگەی هەرێم بەگشتی و یاخود ناوچەیەکی دیاریکراو.
لارینەبوون بۆ هەناردەکردن و هاوردەکردنی ئاژەڵ، باڵندەی کێوی و ڕووەک بریتییە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردن، هەناردەکردن و ترانزێت بۆ ئەو ئاژەڵ، ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێ دەدرێت بەپێی ڕێککەوتننامەی سایتس؛ بە مەبەستی بەخێوکردن و پەروەردەکردنیان لە ماڵان. پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سایتسیان (CITES) هەبێت.