تۆمارکردنی گرێبەستی بارمتە (رهن) دانانی موڵکێکی نەگوێزراوە لەژێر بارمتە (رهن) بۆ بەرژەوەندیی خاوەن قەرز.
پێدانی ئاسانکاری بە بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتیان بریتییە لە بارمتە (رهن) دانانی موڵکێک یاخود چەند موڵکێکی گوازراوە و نەگوازراوە لە لایەن سەوداکارانی بانک بە تایبەت (بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتی) بۆ حکومەت، لە ڕێگای بانکە بازرگانییەکانەوە، تاکو بتوانن بۆ وەرگرتنی (مکشوف و کۆمپیالە و قەرزی کاش) یاخود بۆ دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) بەکاری بهێنن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان.
تۆمارکردنی مامەڵەی پشتگیری (تأیید) تۆمارکردن و پشتگیریکردنی وێنەی تۆماری موڵکێكە، کە بەپێی یاسا لە لایەن فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە پەسەندکراو بێت، بۆ ئەو موڵکانەیە کە تۆماری هەمیشەیی و دۆسییەکانیان لەناوچووبێت یاخود عەیبدار بووبێت.
سەرلەنوێ تۆمارکردن (تسجیل مجدد) مەبەست لەسەرلە نوێ تۆمارکردن چەسپاندنی مافی خاوەنداریەتیی موڵکە و تۆمارکردنی بە ناوی خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی لە تۆمارەکانی خانووبەرە و دەرکردنی وێنەی تۆماری موڵکەکەیە بە پێی یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە.
تۆمارکردنی لێ دەرچوون لە میرات (تسجیل التخارج من المیراث) مەبەست لێی ڕێککەوتنی میراتگران یان بەشێکیانە لەسەر دەرهێنانی هەندێکیان لە میرات یان لەسەر گواستنەوەی مافیان لە بەرامبەر قەرەبوویەکی دیارکراو لە میرات. یان قەرەبوویەکی تر یان موڵکێک بەناوی چەند کەسێک بێت و یەکێکیان یان زیاتر لێی دەربچێت و واز لە پشکی خۆی بێنێت، مامەڵەی لێدەرچوون (تخارج) دەکات بەپێی بەڵگەنامەی لێدەرچوون (حجة التخارج) کە لە دادگای تایبەتمەند دەرچووبێت.
نوێکردنەوەی مۆڵهتى کارکردنى گهشتیارى بۆ بنکە گهشتیارییەکان ئهم خزمهتە پێشکهشدهکرێت بۆ ههموو بنکە گەشتیارییەکانی ههرێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراوی، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای (مەی فرۆشتن)، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
پەسەندکردنی نەخشە و وێنەکەی بریتییە لە پێدانی وێنەیەک لە نەخشەی موڵک، کە پەسەندکراو بێت، لەسەر داوای خاوەن موڵک یاخود لایەنێکی فەڕمی.
بە کرێدان و فرۆشتن و تەرخانکردنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم خزمەتە بە کرێدان و فرۆشتن و بانانە (مساطحە)ی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە بە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان، هەروەها تەرخانکردن و تۆمارکردنی زەوییە بۆ لایەنەکانی تری حکومەت.
ڕاستکردنەوەی ڕووبەری موڵک (تصحیح مساحة العقار) ڕاستکردنەوەی ڕووبەری ئەو موڵکەیە، کە بە هەڵە تۆمارکراوە.
وەقفکردنی موڵک و تۆمارکردنی (تسجیل الوقف) بریتییە لە تەرخانکردنی موڵک و تۆمارکردنی لە فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە ناوی فەرمانگەی ئەوقافی تایبەتمەند ئەگەر وەقف (مضبوط) بوو، یان بە ناوی (الواقف و الموقوف علیها) لەگەڵ دیاریکردنی جۆری وەقفەکە و مەرجەکانی وە ناوی سەرپەرشتیار (المتولی)، ئەگەر وەقفەکە لە جۆری (الاوقاف الملحقة) بوو، ئەو تۆمارکردنە پشت بە بەڵگەنامەیەکی شەرعی (حجة شرعیة) یان بڕیارێکی دادگا دەبەستێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.