دەستەی وەبەرهێنان

پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان به‌و پڕۆژانه‌ى له‌ياساى وەبەرهێناندا هاتوون بە هەموو سێکتەرەکانییەوە، لەگەڵ سوود وەرگرتنی وەبەرهێن لە ئیمتیازاتی پێشکەشکراو وەک لێخۆشبوونی باج و تەحویلکردنی پارە بۆ دەرەوەی هەرێم و چەند ئیمتیازاتێکی تر.
(ماددەی دووەم، خاڵی ١ تا ١١).
ئامادەکردنی ئەو زانیارییانەی کە پەیوەندییان بە ئابووری و کۆمەڵایەتی و شوێنی جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانی هه‌رێمى کوردستانەوە هه‌يه‌، بەپێى کەشوهەوا و که‌رتى کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و هەروەها دیاریکردنی قەبارەی سامانی سروشتی و ژمارەی دانیشتوان. ئەم زانییاریانەش بە شێوەی نامیلکە ڕێکخراوە وەک Fact sheet، spotlight doing business in kurdistan و investment opportunities هتد .
بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆ بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
وەبەرهێن بەپێی بڕگەی (٢) لە ماددەی (٧)ی یاسای ژمارە (٤) لە ساڵی ٢٠٠٦، بۆی هەیە دەستی کاری بیانی و ناوخۆیی لە پڕۆژەکەی بەکاربێنێت، بەمەرجێک زیاتر دەستی کاری ناوخۆیی سوودمەند بێت. هەروەها بەپێی یاسای وەبەرهێنانی بەشى چوارەم/ ماددەی (٨) بڕگەى (٦) وەبەرهێن پێویستە ڕاهێنان و ئامادەکاری دەستی کاری ناوخۆیی بکات.
هەلەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژەی پێشنیارکراون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەخشەسازییان بۆ کراوە و پڕۆژەی پێویستن لە هەرێمی کوردستان.
دوای کۆکردنەوەی پلانی وەزارەتەکان بەپێی پێویستیی ئەو وەزارەتە چەند پڕۆژەیەک دەخەنە بەردەست، بە شێوەی لیست کۆدەکرێنەوە و وەکو هەلی وەبەرهێنان دەخرێنە بەردەست.
خستنه‌ڕووى زانیاریی يارمه‌تيده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و ده‌زگاى حکومى و ناحکومى و توێژه‌رانى زانستى و ده‌زگاى ڕاگه‌ياندن لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان بەوردی و بەگشتی، ئامادەکردنی نامیلکە و بڵاوکراوەی زانیاری لەسەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی هەرێمى کوردستان.
بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان بەپێی تايبەتمەندى و نەخشە کەرتییە پێشکەشکراوەکان لە لایەن لیژنەی تایبەت کە پەیوەندییان بە جۆری کەرتەکەوە هەیە وەکو (کەرتی تەندروستی، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، کشتوکاڵی).