بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە

بەڵگەنامەیەکە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و تێبینەرایەتییەکان دەردەچێت بە گوێرەی تۆماری هەمیشەیی، دوای ئەوەی تۆمارکردنەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت، دواتر دەدرێت بە خاوەن موڵک، کە هاوچەشنە لەگەڵ تۆمارە هەمیشەییەکەی.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.
موڵکی تایبەتە، حکومەت دەیگۆڕێت بۆ موڵکی گشتی، بە ناوی دامەزراوەیەکی حکومییەوە تۆماری دەکات و قەرەبووی خاوەنەکەی دەکاتەوە، حکومەت موڵکەکە بۆ خزمەتی گشتی بەکاردەهێنێت، یان موڵکی گشتییە و لە ڕێگای خۆماڵەکردنی کارگێڕییەوە، خاوەنداریەتییەکەی لەسەر ناوی دامەزراوەیەکی حکومییەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر ناوی دامەزراوەیەکی تری حکومی، بە ڕەزامەندیی هەردوو لایەن.
بە نووسراوی فەڕمی موڵکێک بە ناوی کەسێکەوە تۆمار دەکرێت، بە مەبەستی بەکارهێنان و سوود لێوەرگرتنی، پێشتر ئەو موڵکە موڵکی میری و گشتی بووە، دەبێتە موڵکی کەسێک یان لایەنێکی تایبەت بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.
تۆمارکردنی وەسیەتی کەسێكە، کە خاوەن موڵکە و تێیدا مافی خاوەندارێتییەکەی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر لە دوای مردنی، بۆ بەناوکردنی موڵکەکە، یاخود پێدانی بڕی بەهای ئەو موڵکەی، کە وەسیەتی لەسەر کراوە یان سوودەکەی، بۆ کەسی وەسیەت بۆکراو، بەپێی بڕیاری دادگا یان بەڵگەنامەی وەسیەت (حجة الوصیة).