ڕاوێژکاری زانستی بۆ چارەسەرکردنی دزەکردن و ڕشاندنی ماددە کیمیاوییەکان بە شێوەیەکی گشتی چارەسەرکردن بۆ دزەکردن و ڕشاندن لەسەر خاک و ئاو و ماددە نەوتییەکان و ماددە کیمیاویەکانی تر و پاککەرەوەکان.
پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کە سیکراب بوون و بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیسبووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان، بە مەبەستی پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر وەکو (کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ)، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە موادی تیشکدەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەندروستی و هەروەها مەوادی ئاسنی هاوردەکراو.
پشکنینی (ئــاو - خاك ) بریتییە لە پشكنینی (ئــاو - خاك) لە پڕۆژەکان و گەڕەگ و شار و شاروچەکان لە ڕووی كیمیایی و بایلۆجیی و فیزیایی.
پێدانى مۆڵەت بۆ هەناردەکردن و هاوردەكردنى ئاژەڵى کێوى و ڕووەک بۆ ناوەوە و دەرەوەى عێراق بریتیيە لە پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێى ڕێکەوتننامەى سایتس، لە هەمان کاتدا ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی، کە هاوردە دەکرێن بۆ بەخێوکردن و پەروەردەكردنیان لە ماڵان، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سايتسيان هەبێت.
ڕەزامەندی لەسەر دانانی تاوەری گەیاندن (مۆبایل و ئێنتهرنێت) و وێستگەی پەخش و ڕادیۆ بریتییە لە پێدانی ڕەزامەندی بە خاوەن پڕۆژەکانی گەیاندن (مۆبایل و ئێنتهرنێت) و وێستگەی پەخش و ڕادیۆ، بە دانانی تاوەری گەیاندن بەپێی ڕێنمایی ژینگەیی.
چارهسهری پاشماوەی دهرمانە پزیشكی و مادده كیمیاییهكان پێدانی ڕێنمایی بە لایەنی پەیوەندیدار و چاودێریکردنی شێوازی لە ناوبردنی پاشماوەکان بە شێوەیەکی دروست، ڕێگریکردن لە پيسبوونى خاک و ئاو و هەوا بە پاشماوە پزيشکيیەکان و هەموو پاشماوە ئۆرگانى و نائۆرگانى و ترسناکەکان.
پێدانی ڕەزامەندی بە پڕۆژەکان بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر هەموو ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەكرێت (پڕۆژەی نیشتەجێبوون - پڕۆژەی تەندروستی - پڕۆژەی گەشتوگوزار - پڕۆژەی پیشەسازی - پڕۆژەی کشتوکاڵی - پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی تر وەک پاڵاوگە).