داواکردنی سکۆلەرشیپ (Scholarship)

پێناسە
دەستەبەرى دارایی (کفالە) لەسەر موڵکی نەگوازراوە (عقار) دادەنرێت بۆ بەرژەوەندی وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی، هەر کاتێک خوێندکار و قوتابی نەیتوانی لە خوێندن سەرکەوتوو بێت یان نەگەڕێتەوە بۆ ناوەوەى وڵات، ڕێکارى یاسایی لەسەر ئەو دەستەبەریە ئەنجامدەدرێت بۆ پاراستن و وەرگرتنەوەى مافی حکومەت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
مەرجەکان
هاوڵاتی عێراقی بێت.
کاندیدی خوێندنی باڵا (ماستەر یان دکتۆرا) بێت.
دەستەبەرى دارای لەسەر موڵکی نەگوازراوە (عقار) دادەنرێت.
خاوەنی موڵکەکە ئامادەبێت و تاپۆی موڵکەکە نوێ کرابێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى بارى کەسی (کارتی نیشتمانی).
فەرمانی وەزارى تایبەت بە کاندیدبوونی بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر یان دکتۆرا).
ماوەی پێویست
چوار (٤) بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
- ڕسوماتی گرێبەست (٣,٥٠٠) سێ هەزار و پێنج سەد دینار.
- ڕسوماتی دەستەبەرى ماستەر (٢٢,٥٠٠) بیست و دوو هەزار و پێنج سەد دینار.
- ڕسوماتی دەستەبەرى دکتۆرا (٤٥,٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گشتی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی دەکات.
سەردانی فەرمانگەى دادنوسی و فەرمانگەى تۆمارکردنی خانووبەرە دەکات.
سەردانی بەڕێوبەرایەتى کاروبارى یاسایی دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-05
دوا دەستکاری18-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.