پێدانى مۆڵەت و سەرپەرشتى کردن و جێبەجێکردنى پۆندە هەرەوەرزییەکان

پێناسە
بریتییە لە دروستکردنى پۆند بۆ گلدانەوەى ئاو بۆ مەبەستى زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى و کشتوکاڵى بە شێوەى هەرە وەرزى لەلایەن کۆمەکى هاوڵاتییان و پاڵپشتى ڕێکخراو کۆمپانیاى خێرخوازییەکان ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
بوونى پێویستى فیعلى بۆ کۆکردنەوەى ئاوى وەرزى.
شوێنى گونجاو بۆ دروستکردنى بەربەست.
ئامادەیی خەڵکی گوند بۆ دابینکردنى زەوى چونکە سوودى پڕۆژەکە بۆ ئەو گوندەیە.
ئاسانکارى و هاوکارى سوودمەندان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارییەک بە ناوى گوند.
پشتگیری لە لایەن ئیدارە و کشتوکاڵ.
بەڵێننامەیەک لە لایەن خەڵکی گوند.
ماوەی پێویست
شەش (٦) مانگ بۆ یەک (١) ساڵ.
تێچوو
ئەم خزمەتە بە هەرە وەرزى و خێرخوازن لە لایەن چەند دەزگا و ڕێکخراو و کەسانى بەخشرەوە ئەنجام دەدرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
موختاری گوند داواکارییەک پێشکەش بە یەکە ئیدارى ناوچەکان دەکات وە بە شێوەى پۆست ڕێکارەکان تەواو دەکرێن، یاخود لە لایەن هۆبە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاودێرى و سەرچاوەکانى ئاو هەڵدەستن بە دیراسەکردن و دانانیان لە پلانى ساڵانەى وەزارەت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-41
دوا دەستکاری22-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.