647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

داواکردنی ڤیزە بۆ هاوڵاتییانی بیانی

پێناسە
بريتیيه له پێدانی ڤيزه بەو هاوڵاتییە بیانیانییەی، که دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، دەبێت لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەوە داواکاری پێشوەخته پێشکەش بە نوێنەرايەتی بکەن. (هاوڵاتییانی ئەوروپا و ئێران پێویستییان بە ڤیزە نییە).
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە داواکاری پێشوەختەی ڤیزە.
پاسپۆرتی داواکار، کە بە لای کەمەوە شەش (٦) مانگی بۆ بەسەرچوون مابێت.
ماوەی ڤیزە بۆ سی (٣٠) ڕۆژە.
ناو، ناونیشان، ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵی داواکاری ڤیزە.
ناونیشانی شوێنی مانەوەی خزمەتخواز، یان ناونیشانی ئەو کەسەى خزمەتخواز لە لای دەمێنێتەوە.
پێویستە خزمەتخواز ڕسوماتی تایبەت بە ڤیزە لە ڕێگەی وێبسایتى ڤیزەى ئەلیکترۆنی (نوێنەرایەتی بەم کارە هەڵدەستێت) بدات.
پێویستە کەسەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەى ڤیزەکەى بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی، یان ڕێکارى یاسایی بۆ وەرگرتنی نشینگە بەپێی ڕێنماییەکان ئەنجامبدات.
تێبینی: لە کاتی ڕەتکردنەوەى ڤیزە، داواکار دەتوانێت لە دوای بیست و چوار (٢٤) کاتژمێر داواکارییەکەی دووبارەبکاتەوە، بە مەرجێک هۆکاری گەشتکردنەکەى ڕوونبکاتەوە و پەیوەندیدار نەبێت بە قەدەغەی هاتن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆڕتی خزمەتخواز، کە بەلای کەمەوە شەش (٦) مانگی بۆ بەسەرچوون مابێت.
ناسنامە.
کارتی نیشتەجێبوون یان کارتی نیشتمانی.
زانیارى تەواو دەربارەى شوێنى نیشتەجێبوونى خزمەتخواز لە کوردستان.
دوو (٢) وێنەی کەسی.
پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزە لە نوێنەرایەتی.
ماوەی پێویست
مامەڵەکە لە نوێنەرایەتی لە ماوەى کاتژمێرێکدا تەواودەکرێت، بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتیی ڤیزە لە هەرێمی کوردستان نزیکەى دوو (٢) بۆ سێ (٣) ڕۆژی پێویستە.
تێچوو
( ١٠ دۆلار) یان ( ١٠ پاوان) لە هەندێک وڵات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکار سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی دەکات، فۆڕمی ڤیزە پڕ دەکاتەوە و بەڵگەنامەکان پێشکەشدەکات.
فۆڕمەکە لە ڕێگەی ئیمێڵەوە لەگەڵ بەڵگەنامەکان دەنێردرێتە کوردستان و لە ماوەی دوو (٢) بۆ سێ (٣) ڕۆژدا وەڵامەکە دەگەڕێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-14
دوا دەستکاری19-09-2021

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.