هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
خوێندن و ڕاهێنان
دابەزینی قوتابییان و خوێندکارانە بەپێی داواکاری خۆیان لە بەشێکی کۆنمرە بەرزەوە بۆ بەشێکی کۆنمرە نزمتر لە کۆلێژ و پەیمانگەکان.
بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
خۆتۆمارکردنی قوتابی / خوێندکارە لەو کۆلێژ یان پەیمانگەیەی کە بە پێی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ناوەندی وەرگرتن (سیستەمی زانکۆلاین) وەرگیراون.
کۆمەڵە پەیمانگایهکن، کە سەر بە وەزارەتمانن و لە ڕێگایانەوە خزمەت بە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت وهکو (نابینا، نابیست، بیرکۆڵ، ئۆتیزم).
وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی دوازدە (١٢)ی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم.
هەر پەیمانگایەکی فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى و پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن، پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە.
بۆ ڕاهێنان، فێركردن و هۆشیاركردنەوەی منداڵان لە بوارە جیاجیاكان (هونەر، میوزک، چاڵاكی دەستڕەنگینیی، وەرزش، زمان و كۆمپیوتەر).
هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەی ناحکومی مافی گواستنەوەیان لە باڵەخانەیەک بۆ باڵەخانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی سەرجەم مەرجە پەروەردەییەکان لە باڵەخانە تازەکە.